به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی خه‌رمانان هاووڵاتییه‌كی ئه‌هوازی له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ته‌حه‌مولی هه‌زار و ١١٠ زه‌ربه شه‌لاق و هه‌روه‌ها زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م حوكمه له لقی ٤٢ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا هاووڵاتییه‌كی دیكه له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ٣١ زه‌ربه شه‌لاق له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و ته‌حه‌مولی زیندان مه‌حكووم كرابوو. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئێران له زومره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه هه‌نووكه له‌و سزایانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كۆنوانسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافی مه‌ده‌نی و سیاسیی، ڕاشكاوانه به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره سزایانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م سزایانه سووكایه‌تی كردن به مرۆڤه.