به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ڕژیم له شاری تاران حوكمی ٣١ زه‌ربه شه‌لاق له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و زیندانی بۆ هاووڵاتییه‌ك ده‌ركرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م حوكمه له لایه‌ن لقی ٣٦ی دیوانی باڵای وڵاته‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئێران له زومره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه هه‌نووكه له‌و سزایانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كۆنوانسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافی مه‌ده‌نی و سیاسیی، ڕاشكاوانه به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره سزایانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م سزایانه سووكایه‌تی كردن به مرۆڤه.