٤٢ كرێكاری شیركه‌تی په‌یمانكاری ئازهئابی ئه‌راك له لایه‌ن دادگای كه‌یفه‌ری ڕژیم له ئه‌راك هه‌ركامیان به ١ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شهللاق و یه‌ك مانگ كاری به‌خۆڕایی له ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك مه‌حكووم كران.
ئه‌م حوكمه به‌هۆی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌یی ساڵی ڕابردووی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له ناڕه‌زایه‌تییان دژبه دواكه‌وتنی چه‌ند مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و خسووسی سازی، به‌سه‌ر ئه‌م كرێكارانه‌دا سه‌پاوه. شایانی باسه، ٤٢ كه‌س له كرێكارانی ناوه‌ندی سه‌نعه‌تیی ئازه‌رئاب له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٨ كه به ده‌خاڵه‌تی پۆلیس به توندوتیژی كێشرابوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.