
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “هیراد پیربۆداقی”، “فه‌رید لۆتف ئابادی” و “ڕه‌هام یه‌گانه” له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران، به زیندان و لێدان شه‌لاق مه‌حكووم كراون.
به پێی ئه‌م حوكمه، “هیراد پیربۆداقی” به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و كۆكردنه‌وه له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” به ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “ڕه‌هام یه‌گانه” و “فه‌رید لۆتف ئابادی”ش به تاوانی “تێكدانی ئاسایشی گشتیی” به ٦ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون. شایانی باسه، حوكمی “ڕه‌هام یه‌گانه” و “فه‌رید لۆتف ئابادی” بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ ڕاگیراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م سێ چالاكه كرێكارییه، پێشتر له ڕێكه‌وتی ١٢ی گه‌لاوێژ و به‌دوای به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی حه‌فت ته‌په له به‌رامبه‌ر بینای دادگای ڕژیم له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژێك دواتر، پاش ڕاگه‌یاندنی تاوانه‌كانیان له لقی ٤ی بازپۆرسی دادسه‌رای ئێوینه‌وه بۆ به‌ندی ٢٠٩ی ئه‌م زیندانه گوازترابوونه‌وه. پێویسته بوترێ كه ئه‌م سێ كه‌سه سه‌ر ئه‌نجام ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ئێوین ئازاد كرابوون.
