کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركردنی حوكمی زیندان له‌دژی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر

صدور حکم حبس

صدور حکم حبس

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌ممه‌، “سه‌میرا هادیان” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌ تاران، به‌ ٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سه‌میرا هادیان” به‌ چه‌ندین تۆمه‌تی وه‌ك “كۆبوونه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ له‌دژی نیزام”، “سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت” و “سووكایه‌تی به‌ مه‌ئمووران”، حوكم دراوه‌. شایانی باسه‌، له‌ئه‌گه‌ری پشت ڕاست بوونه‌وه‌ی ئه‌م حوكمه‌، ناوبراو ده‌بێ ٥ ساڵی له‌ زیندان تێپه‌ڕ بكات. سه‌میرا هادیان ڕۆژی ٣٠ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی شاری تاران له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین ده‌ستبه‌سه‌ر و باش ماوه‌یه‌ك ڕاگیران له‌ زیندان، ڕۆژی ١٠ی به‌فرانبار گوازترایه‌وه‌ بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین.