ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، “كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی” چالاكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم به ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
“كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی” ئۆستادی زانكۆ و چالاكی مه‌ده‌نی، مانگی گه‌لاوێژی پاره‌كه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئه‌نجامدانی “پڕوپانگه‌نده له‌دژی نیزام” و “كۆكردنه‌وه و ته‌بانی له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” تاوانبار كرابوو. به‌وته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی، دادگای پێداچوونه‌وه، “كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی” به تۆمه‌تی “كۆكردنه‌وه و ته‌بانی له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” به ١٠ ساڵ زیندان و “پڕوپانگه‌نده له‌دژی نیزام” به ٢ ساڵ زیندان و هه‌روه‌ها “سووكایه‌تیی كردنی به خامنه‌یی” به یه‌كساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.