
“مه‌لیحه جه‌عفه‌ری” خوێندكاری بواری شانۆی په‌یمانگای هۆنه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی تاران كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای تاران به تۆمه‌تی “كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” به ٦ مانگ زیندان و ڕاده‌ست كردنی خۆڕایی خزمه‌تگوزاری گشتیی، به ٢ مانگ زیندان و هه‌روه‌ها نووسینه‌وه له ڕووی سێ كتێب مه‌حكووم كراوه.
