ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم حوكمی ده‌ركراو له‌دژی كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایگه‌یاندوو و به پێی ئه‌م حوكمه، هه‌ر كام له “ئیسماعیل به‌خشی، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر، ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد، ئه‌میر ئه‌میرقولی” و هه‌روه‌ها “سپیده قولیان، ساناز ئه‌ڵایاری و عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی”، به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووش، “عه‌لی نه‌جاتی” كه پێشتر له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرابوو و خانه‌نشین ببوو، به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه، “ئیسماعیل به‌خشی” له ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به قه‌رای وه‌سیقه‌ی ٧٥٠ ملیۆن ته‌مه‌نی و سپیده قولیان” له ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به دوای دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن ته‌مه‌ن له زیندان ئازاد كرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دادگای ڕژیم له شاری تاران “ئیسماعیل به‌خشی” به ١٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و “سپیده قولیان”ی به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردبوو.