“فه‌رهاد به‌خشی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه له لایه‌ن سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی و ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو هه‌روه‌ها به خزمه‌ت كردنی ئیجباری له یه‌كێك له پایه‌گاكانی به‌سیج و نووسینه‌وه‌ی ٩٠ لاپه‌ڕه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌شتی جه‌نگی “وێنسێنس” مه‌حكووم كراوه. فه‌رهاد به‌خشی به‌دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ و بێ توانایی له دابین كردنی وه‌سیقه‌ی دیاری كرا‌و له لایه‌ن دادگاوه، هه‌روا له زیندانی تاران ڕاگیراوه.