به پێی ڕاپۆرتهكان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “توان کەش”ی كامیاران لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه دادگایی کرا و حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هاووڵاتییەکی خەڵکی كامیاران بە ناوی “ڕاشد ئەحمەدی” لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری سەقز به یەک ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان مهحكووم كراوه. شایانی باسه، ناوبراو بە تاوانی “ئەندامێتی لە یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” ئەو حوکمەی بە سەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە، ڕاشد ئەحمەدی پێشتر بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەندامی “حدكا” بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ شاری كامیاران.