کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ ڕووحوڵڵا زه‌م له‌ لایه‌ن دادگای تاران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕووحوڵڵا زەم” بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی “ئامەد نیووز” کە پێشتر ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی عێراق دەستبەسەری کردبوو، لە لایەن دادگای ڕێژیمەوە حوکمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە.

بە پێی هەواڵی ڕۆژی سێشەممەی میدیاكانی ناوخۆی ڕژیم، “ڕووحوڵڵا زەم” بە تۆمەتی “دژایەتی لەگەڵ خوا”، “تێک‌دانی ئاسایشی نەتەوەیی” و هەروەها “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا” لە لایەن دادگای شاری تارانەوە بە زیندان و ئێعدام مەحکووم کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەربڕینی بیری جیاواز لە ئێران، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە “دژایەتیی له‌گه‌ڵ خوا” و “تێک‌دانی ئاسایشی نەتەوەیی” لێک دەدرێتەوە و حوکمەکەشی زیندان و ئێعدامە.

بابەتی پەیوەندیدار

جێگیركردنی هێزێكی زۆری نیزامی له‌ مه‌یدان ئێقباڵی سنه‌

-

پۆلۆمپ كردنی چه‌ندین یه‌كه‌ی سنفی له‌ شاری سنه‌

-

گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی چه‌ك و چۆڵ بۆ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان و ئێران

-

له‌ناوبردنی ژینگه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن دۆژمنانی سرووشت

-

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر “ئەمجەد ساڵحزادە” له‌ سەقز

-

خه‌باتی به‌رده‌وامی ژنانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-