بەرپرسێکی دەزگای قهزایی ڕژیم لە ئیسفەهان، ٣ ڕۆژ پاش ئاشکرابوونی حوکمی ئێعدام بۆ ٣ کەس لە خۆپێشاندەرانی خەزەڵوەری ٩٨، هەواڵی سەپاندنی هەمان حوکمی بەسەر ٨ کەسی دیکەدا پشتڕاست کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕ “محەممەد ڕەزا حەبیبی”، دادستانی ئیسفەهان سەرەڕای هەڕەشە لە خەڵک بۆ دەربڕینی هەرچەشنە ناڕەزایەتییەک ڕایگەیاند: دادگاکانی ئیسفەهان حوکمی سێدارەیان بەسەر ٨ کەسی دیكه لە خۆپێشاندەرانی مانگی خهزهڵوهر لهم ئۆستانه سەپاندوە، بەڵام ئاماژەی بە ناوی هیچ یەک لەو کەسانە نەکرد. شایانی باسە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا، زیاتر له ٥ ههزار کەس بەدەستی هێزەکانی ڕێژیم کوژران و به هەزاران کەسیش بریندار و دەستبەسەر کران.