ئوستاندار و شاره‌داری شاری سه‌رپۆل زه‌هاب دەستیان بە دەرکردنی زیان به‌ركه‌وتووانی بوومەلەرزەکەی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٦، لە خێوه‌ت و كانێكسهكانیان کردووە.
بوومه‌له‌رزه لێدراوان دەڵێن، ده‌وڵه‌ت لە بری نۆژنکردنەوەی خانووەکانیان و قەرەبووکردنەوەیان، رێگەیان پێ نادات لە پارکەکانیش بمێننەوە و دەیانه‌وێت بیانباتە دەرەوەی شارەکان. بەپێی بەڵێنی بەرپرسانی ئێران، بوومه‌له‌رزه لێدراوان دەبوو ساڵێک لەمەوبه‌ر لە ماڵە تازە و نۆژنکراوەکانیان بە ئاسوودەیی پشوویان بدایە، بەڵام ئێستا خەریکە لە خێوهتهکانیشیان دەریان دەکەن. ئەوانەی لەنێو خێوه‌ته‌کان دەژین لە گەرمەی کارەساتەکەدا بەڵێنیان پێدرا هەموو شتێکیان بۆ بکرێت، بەڵام ئێستا ئاو و کارەبای نێو پارکەکانیش لەبەر ئەوان دەبڕن. مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٧ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ و ٤ دههۆمی ڕیشتر سنووری شاره‌كانی هه‌رێمی کوردستانیشی گرتەوە. شاری سەرپۆل زەهاب ناوەندی بوومەلەرزەکەبوو و زۆرترین زیانی گیانی و ماددی لەو شارە بووه کە نزیکەی ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ هەزار کەسیش برینداربوون، بە سەدان خانووش لەو شارە له‌ناوچوون.