به‌دوای بێ ئاكام مانه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی پڕۆژه‌ی “ڕزگار كردنی ئابووری” له كۆنگره‌ی ئه‌مریكا، هێڵی ئاسمانیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “یونایتێد”، به هه‌زاران كه‌س له كارمه‌نده‌كانی خۆیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.
شیركه‌تی ئاسمانی “ئه‌مریكه‌ن” له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ١٩ هه‌زار كه‌س له كارمه‌ندانه‌كانی خۆی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و شیركه‌تی “یونایتێد”یش به‌م بیانووه به‌نیازه، ١٣ هه‌زار كه‌س له كارمه‌نده‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ربكات. شایانی باسه، ئه‌م ده‌ركرانانه له حاڵێكدایه كه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئه‌م دوو شیركه‌ته فڕۆكه‌وانییه به ده‌یان میلیارد دۆلار یارمه‌تی ماڵیان له ده‌وڵه‌تی فێدێڕاڵی ئه‌مریكا وه‌رگرتووه.