شیركه‌تی بریتانیایی ڕۆڵز رۆیس ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، ڕایگه‌یاند كه به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دواهاته‌كانی ڕكوودی ئابووریی سه‌رچاوه‌گرتوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ٩ هه‌زار كه‌س له پێرسێۆنێله‌كانی ئه‌م شیركه‌ته ده‌رده‌كات.
به پێی ئاماری ڕه‌سمیی شیركه‌تی ڕۆلز رۆیس، هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی سه‌فه‌ری ئاسمانی بووه‌ته هۆی دابه‌زینی ئاستی داواكاریی مۆتۆره‌كانی ئه‌م شیركه‌ته و هه‌ر بۆیه به‌رهه‌مهێنان له به‌شی فڕۆكه‌سازیدا دێنێته خوارێ. به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕه‌سمی، ئه‌م شیركه‌ته ناچار بووه لانیكه‌م ٣ و یه‌ك ده‌هۆمی ملیارد پۆند له هه‌زینه‌كانی خۆی بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی دابه‌زینی ئاستی فرۆش، بێنێته خوارێ، كه به‌شێك له‌و ئامانجه‌ی له ڕێگه‌ی بێكار كردنی ٣ و ١٧ سه‌دۆمی له‌سه‌د له ٥٢ هه‌زار پێرسۆنێله‌كه‌ی دێنێته دی. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی ڕۆلز رۆیس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه وتووێژه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی و سه‌ندیكاكان به مه‌به‌ستی ڕێكه‌وتنی هه‌رچی زووتر بۆ ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كاره‌كه‌ی، ده‌ستپێكردووه.