
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی پێترۆشیمی لۆردێگان ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركران.
شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له‌ڕێگه‌ی په‌یامێكه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه دوای ڕۆژانی ته‌عتیلی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئیجازه‌یان نییه كه له شوێنی كاره‌كه‌یان ئاماده بن. هه‌روه‌ها پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه بۆ ته‌سویه حیساب بچنه واحیدی ئیداری. ئه‌م هه‌وڵه له كاتێكدایه كه كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده پێترۆشیمییه چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.
