به پێی ڕاپۆرتی شیركه‌تی دۆزینه‌وه‌ی كاری “چهلهنجێر”، له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا، زیاتر له ٢ ملیۆن كرێكار له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ژماره‌یه ٨٠٠ هه‌زار كرێكار پێوه‌ندییان به ناوه‌نده‌كانی یاری بووه و ئه‌وانی كه‌ش له به‌شه‌كانی وردفرۆشی و خزمه‌تگوزاری دا بوون. شایانی باسه، ته‌نیا له مانگی ئاگۆست، ١٧ هه‌زار و ٢٧١ كرێكاری ڕێستوورانهكان، هۆتێل و قاوه‌خانه‌كان له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. شایانی باسه، شیركه‌ته‌كانی فڕۆكه‌وانی و گواستنه‌وه‌ش هێزێكی زۆریان له كارمه‌نده‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٢٦ هه‌زار و ٥٤٥ هه‌لی كار له‌م دوو كه‌رته كه‌م كراوه‌ته‌وه. به پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كاری ئه‌مریكا، داواكاری بۆ وه‌رگرتنی مه‌زایای بیمه‌ی بێكاری له كۆتایی مانگی ئاگۆست، ٨٨١ هه‌زار له‌سه‌د بووه.
