به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی توركیا بڕیاری له‌كار دوورخستنه‌وه‌ی ٢١ مۆعه‌لیمی خه‌ڵكی شاری “دیاربه‌كر”ی داوه.
ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی توركیا ئه‌و ٢١ مهعهلیمهی خه‌ڵكی “دیاربه‌كری” پێشتر به تۆمه‌تی به‌شداری كردن له كۆنگره‌ی “ك.ج.د” بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردبوون. به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن دادگای دیاربه‌كره‌وه به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا دراوه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و ٢١ مۆعه‌لیمه كورده كه ناڕه‌زایه‌تی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هاوكارهكانیانی له كه‌وتووه‌ته‌وه و له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره نایاساییه و ته‌نیا بڕیارێكی فاشیستی و سیاسیه.
