ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاری به‌شی ته‌عمیر و ڕاگرتنی قه‌تاره‌كانی به‌رقی، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
شایانی باسه، به‌دوای كرانی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و شیركه‌تانه، كرێكارانی ناڕازیی زانیان كه ناتوانن له كارفه‌رما شكایه‌ت بكه‌ن چونكه یه‌ك كارفه‌رما نییه و هه‌ركامیان له‌گه‌ڵ شیركه‌ته‌كانی ڕه‌جا، نۆوین سه‌نعه‌تی ڕه‌جا، سایمان سه‌نعه‌ت، كیان و سه‌نعه‌ت شه‌هباز، قه‌راردادی كاتی‌یان به‌ستووه. به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌تا ئێستا وایان ده‌زانی كه له‌گه‌ڵ شیركه‌تێكی ده‌وڵه‌تی قه‌راردادیان هه‌یه، به‌ڵام ئێستا ڕوون بووه‌ته بۆیان كه له‌گه‌ڵ شیركه‌ته‌كانی ژێرمه‌جمووعه‌ی شیركه‌تی ده‌وڵه‌تی قه‌راردادیان به‌ستووه.
