کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركرانی ١٩ هه‌زار كارمه‌ندی هێڵی ئاسمانی ئه‌مریكه‌ن

ده‌ركرانی ١٩ هه‌زار كارمه‌ندی هێڵی ئاسمانی ئه‌مریكا1

کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانی ئه‌مریكه‌ن ئه‌یرلاین بڕیاریداوە لە دو مانگى داهاتودا ١٩ هەزار كه‌س له‌ كارمه‌نده‌كانی لە سه‌ر كار ده‌ر بكات.

کۆمپانیاکە ڕایگه‌یاندووه‌: بەهۆى ئەو کاریگەرییانەى بڵاوبونەوەى ویرووسی کۆرۆنا لەسەر کەرتى فڕۆکەوانى دروستی کردووە و هه‌روه‌ها به‌ هۆی وەستاندنى هاوکارى مادى کەرتى فڕکەوانى کە بڕى ٢٥ میلیارد دۆلار بو لە ئه‌مریكا، کۆمپانیاکەیان دەبێت ١٩ هەزار کارمەند لەسەر کارەکانیان لابدەن و دەریان بکەن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هێڵى ئاسمانیی “ئه‌مریكا ئه‌یرلاین” کۆمپانیایەکى نیشتیمانیی ئەمریكایه‌ و لقى سەرەکی ئەم کۆمپانیایە لە شارى فۆرت وۆرسى ئه‌مریكایە کە به‌ گەورەترین شارى ویلایەتى تێگزاس دێته‌ ئه‌ژمار.