به پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له نوێنه‌رانی كرێكارانی شیركه‌تی گه‌شه‌ی سه‌نعه‌تی ئازه‌ربایجان، پاش به‌دواداچوونی خواسته پیشه‌ییه‌كانی كرێكاران، له‌گه‌ڵ حوكمی ده‌ركران به‌ره‌وڕوو بۆوه‌ته‌وه.
“حه‌بیب به‌نده” نوێنه‌ری كرێكارانی شیركه‌تی گه‌شه‌ی سه‌نعه‌تی ئازه‌ربایجان كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی خاوه‌نكاره‌وه حوكمی ده‌ركردنی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، ڕایگه‌یاندووه كه پاش ئه‌وه‌یكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارخانه‌ی گه‌شه‌ی سه‌نعه‌تی ئازه‌ربایجان حازر نه‌بوو ناوبراو وه‌ك نوێنه‌ری پیشه‌یی كرێكاران بۆ په‌یگیر كردنی خواسته‌كانیان به ڕه‌سمی بناسێت، له هه‌وڵێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، حوكمی ده‌ركرانی بۆ ناوبراو ده‌ركردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌م كارخانه‌یه به هه‌ركام له كرێكاران ٢٠ تا ٥٠ ملیۆن تمه‌ن قه‌رزداره و خاوه‌نكاری نوێ به‌ڵێنی داوه كه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێبدات به‌ڵام به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی باروودۆخی پیشه‌یی كرێكاران، بڕیاری داوه كه حه‌قده‌سته‌كانیان به شێوه‌ی قیستی پێده‌دات.