ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “ئیران ئه‌یر” كه به گه‌وره‌ترین شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی ئێران دێته ئه‌ژمار، دوو هه‌زار كه‌س له كارمه‌نده‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كات.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌نعه‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌وایی ئێران به‌هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا و نه‌خۆشی كۆرۆنا تووشی ڕكوود بووه و نیوه‌ی شیركه‌ته فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران به‌هۆی نه‌بوونی پارچه‌ی یه‌ده‌كی به‌كار ناهێنرێن. ئه‌و به‌شه‌ی دیكه‌ش له ماوه‌ی ١١ مانگی ڕابردوودا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له سه‌روبه‌ندی ئیفلاس هێنان دان. له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی ئیران ئه‌یر به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه، به‌نیازه دوو هه‌زار كه‌س له كارمه‌نده‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ربكات.