به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن، له ده‌ورانی پاندمی كۆرۆنا، یه‌كیه‌تی ئۆروپا ٤٠ هه‌زار په‌نابه‌ری به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ركردووه كه بووه‌ته هۆی ده‌ربه‌ده‌ری و گوژرانی ٢ هه‌زار په‌نابه‌ر.
ئه‌م ڕاپۆرته به پێی لێكۆڵێنه‌وه له ئامار و داتاكانی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كارووباری په‌نابه‌رانی یه‌كیه‌تی ئۆروپا، پێكهاتووه و باس له شێوه‌ی بێبه‌زه‌یانه‌ی یه‌كیه‌تی ئۆروپا بۆ ده‌ركردنی په‌نابه‌ران له ده‌ورانی پاندمی كۆرۆنا ده‌كات كه چۆن به ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری وڵاتانی شه‌ڕلێدراو له ده‌ریاكان خنكاون یان به ده‌یان هۆكاری دیكه له سنووری وڵاتانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه كۆژراون.