کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركرانی حوكمی زیندان له‌دژی مه‌سعوود حوكم ئابادی

صدور حکم حبس علیه مسعود حکم آبادی

صدور حکم حبس علیه مسعود حکم آبادی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود حوكم ئابادی” ده‌رهێنه‌ری شانۆ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ شاری مه‌شهه‌د له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردان به‌ تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزام” و “سووكایه‌تی به‌ خومه‌ینی”، به‌ سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “مه‌سعوود حوكم ئابادی” پێشتر له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ ئامانج كردنی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی، له‌ به‌شداری كردن له‌ فێستیواڵی “فه‌جر” خۆی بواردبوو و ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.