ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێڵی ئاسمانی ئێماڕات كه به گه‌وره‌ترین شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی جیهان دێته ئه‌ژمار، به هۆی دواهاته‌كانی ئابووری سه‌رچاوه گرتوو له ویرووسی كۆرۆنا، به سه‌دان فڕۆكه‌وان و به هه‌زاران خه‌ده‌مه‌ی گه‌شتی ئاسمانی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا، ژماره‌یه‌كی زیاتر له فڕۆكه‌وانان و خه‌ده‌مه‌ی گه‌شته‌كانی ئاسمانی “ئه‌یرباس ٣٨٠” و “بۆئینگی ٧٧٧”ی ئێماڕات كه له گه‌شته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و كیشوه‌ری ئه‌م شیركه‌ته كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، له‌سه‌ر كار ده‌ربكرێن. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێڵی ئاسمانی ئێماڕات به‌نیازه، یه‌ك له‌سه‌ر سێ هێزی كاری خۆی كه ٤ هه‌زار و ٣٠٠ فڕۆكه‌وان و ٢٢ هه‌زار خه‌ده‌مه‌ی په‌رواز ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركات.