ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بڕیارە بەنداوی “ژاوە” لە ٢٥ی بەفرانبار ئاوگیریی بکرێت و لەم پێوەندییەدا ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی “کۆمەڵەی کوردستانی سەوز” له‌ئاست نەپاڵاوتنی ئەو زێراوانەی كه دەڕژێنە ناو ئەو بەنداوە ناڕەزایەتیی دەربڕیوە .
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زێراوەکانی زیاتر لە ٨٠ گوندی دەوروبەری دوو ڕووباری “قشڵاق و گاوەرۆ” بە بێ پاڵاوتن دەڕژێنە نێو بەنداوی” ژاوە” و ئەوەش بووه‌ته هۆی پێسبوونی ئەو بەنداوە و کێشەی بۆ ژینگە و خەڵک دروست كردووه. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ژینگه‌ییه ده‌ڵێت: ڕژانی زێراوی گوندەکان بۆ نێو بەنداوی ” ژاوە” مەترسیی بۆ سەر گیانلەبەرانی ئاوژی دروست دەکات. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وێڕای ده‌ربڕینی ناڕەزایەتیی به ئاوگیریی ئەو بەنداوە لە بەیاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: ئەگەر چۆڕاوەی زبڵی ماڵەکان، نەخۆشخانە و کارخانەکان بێ پاڵاوتن بڕژێنە نێو ئەو بەنداوە، کارەساتێکی ژینگەیی لێدەکەوێتەوە. لە ئێستاشدا کە بەشێکی زۆر لە وەرزێڕان و باخداران بۆ ئاودانی زەوی و زارەکانیان کەڵک لەو زێراوانە کە دەڕژێنە ناو بەنداوەکە بۆ بەرهەمەکانیان کەڵکی لێوەر دەگرن؛ دەبنە هۆکاری ژەهراویبوونی بەرهەمەکان.