له حاڵێكدا كه ئابووریی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر لێواری داڕمانه، ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له چه‌ند مانگی ڕابردووه‌وه هه‌وڵی داوه به هاندانی خه‌ڵك به‌ره‌و بازاڕی سه‌هام و داشكاندنی نرخ و هه‌ڕاج كردنی دارایی و شیركه‌ت و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان، ئابووریه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێ ڕاگری. حه‌سه‌ن ڕووحانی، ڕۆژی سێشه‌ممه چواری خه‌رمانان له ڕاپۆرتی كاری ٧ ساڵه‌ی خۆیدا به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه، به‌جۆرێك باسی پێشكه‌وتنی ئابووریی كۆماری ئیسلامیی كرد كه گۆیا ئێران له ماوه‌ی ٦٠ ساڵی ڕابردوودا هیچكات شتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و له هێندێك بوار، له جیهاندا نموونه‌ی نییه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی قووڵی ماڵی به‌ره‌وڕووه، نرخی پاره‌ی باوی حكوومه‌ته‌كه‌ی ٥٠٠ له‌سه‌د هاتووه‌ته خوارێ، به پێی وته‌كانی پێشووی خۆشی، ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان، داهاته نهوتیهكهشی به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی بێ بایه‌خ و له حاڵی نابووتی دایه.
له ئێستادا كار به جێگایه‌ك گه‌یشتووه كه ڕژیم به‌نیازه به فرۆشتنی سه‌هامی بانكه‌كان و ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌كانی به خه‌ڵك، ڕه‌ونه‌ق بداته ئابووریی بازاڕ و له ڕكوود بیهێنێته ده‌رێ و وه‌كاری خاته‌وه. سه‌رمایه‌گوزاری له بازاڕی سه‌هامدا، ئه‌ساسه‌ن یه‌كێك له شێوه‌كانی قوماربازیی ئابوورییه له‌ناو سیستمی سه‌رمایه‌داری دا و یه‌كجار ڕیسك هه‌ڵگره. به‌ڵام له وه‌ها باروودۆخێكی ناله‌باری ئابووری و به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانی ڕژیم، ڕیسكی سه‌رمایه‌گوزاری له بازاڕی بوورسی ڕژیم، كه هه‌میشه له نه‌وه‌سان دایه و شڵه‌ژاوه، چه‌ند هێنده كردووه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆماری ئیسلامی فریوێكی دیكه‌یه له‌پێناو خوڵقاندنی ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌رمایه‌داران تا بتوانن ئه‌و نه‌خته پاشكه‌وت و داراییه‌ی كه خه‌ڵك له‌وانه‌یه هێشتا له گیرفیانیاندا مابێ، بیدزن. به‌داخه‌وه له وهزعیهتێكدا كه باروودۆخی ئابووری له‌گه‌ڵ ڕكوودێكی بێ وێنه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و بازاڕی مه‌سكه‌ن یه‌كجار قه‌یراناوی بووه، ئه‌و به‌شه له خه‌ڵك به‌هۆی نیگه‌رانی له درێژه‌ی ئه‌م باروودۆخه، ده‌كه‌ونه داوێكه‌وه كه ڕژیم بۆی ڕاخستوون. به‌ڕێوه‌به‌ری فێركاریی بوورسی به‌ڵگه به‌نرخه‌كان ڕایگه‌یاند كه “له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا پتر له ٤٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن هاتووه‌ته ناو بازاڕی سه‌رمایه‌وه. هه‌ربۆیه ئاستی نه‌خدینه له كۆمه‌ڵگادا یه‌كجار چووه‌ته سه‌رێ و ژێرخانه ئابووریه‌كانی بازاڕی تووشی كێشه وگرفت كردووه”. ئاشكرایه كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌ناكاوی نه‌خدینه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌وه‌ڕۆم و باروودۆخی ژیانی جه‌ماوه‌ر فهلاكهتبارتر ده‌كات. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه تووشی ئیفلاسی ئابووریی هاتووه، هیچ به‌رپرسایه‌تیه‌كی له به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ت و دارایی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هێندێكیان ته‌ناته‌ت بۆ كڕینی سه‌هام پاره‌یان قه‌رز كردووه و خستوویانه‌ته ناو بازاڕی پڕ له ڕیسكی سههامهوه، نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. هه‌ر له‌م پپێوهندهدا كازم مووسه‌وی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیسی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه: “له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا، ڕۆژانه هه‌زار تا هه‌زار و ٥٠٠ ملیارد تمه‌ن پاره هاتووه‌ته ناو بازاڕی بوورسه‌وه”. ئه‌و هۆشداری دا كه ئه‌م ڕه‌ونه‌قه ئابلۆقهییه و له‌گه‌ڵ ته‌قانی، سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك له‌ناو ده‌بات.
له‌گه‌ڵ درێژه‌ی ڕه‌وتی دابه‌زینی ده‌ركه‌وته‌ی سه‌هام یان “ئیندێكس” كه ده‌رخه‌ری ئاستی گشتیی نرخی سوودی سه‌هامی شیركهتهكانه له بازاڕی بوورسی ئێران‌دا، ئه‌م ده‌ركه‌وته‌یه له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا ٢٠٠ هه‌زار واحید دابه‌زیوه و مه‌ترسیی به‌تاڵان چوونی سه‌رمایه‌كانی خه‌ڵك له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نانی سه‌رمایه گه‌وره‌كان له بازاڕی بوورس، یه‌كجار چووه‌ته سه‌رێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له‌و قوماری بوورسهدا، زۆرێك له شیركه‌ت و دامه‌زراوه زه‌به‌لاحه‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران و به‌یتی ڕێبه‌ری و باقی ناوه‌نده ئایینیه‌كان، ده‌ستی باڵایان هه‌یه. سپای پاسداران و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات وه‌ك مافیای ئابووری، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێز و نفووزی خۆیان، ده‌ركه‌وته‌ی گشت بوورس به پێی قازانجی زیاتری شیركه‌ته‌كانی خۆیان سه‌رێ و خوارێی پێده‌كه‌ن و ئه‌رزشی سه‌هامی شیركه‌ته‌كانی خۆیان یه‌كجار زیاتر له‌وه‌ی كه هه‌یه، ڕاده‌گه‌یه‌نن. كه‌وابوو زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی له‌و قورمارهدا، خه‌ڵكی ئاساییه.
له حاڵێكدا كه باروودۆخی ئابووریی كۆماری ئیسلامی ڕۆژ به ڕۆژ قه‌یراناویتر ده‌بێت، كڕینی سه‌هامی بانك و شیركه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه نه‌ته‌نیا قازانجێكیان پێناگه‌یه‌نێ به‌ڵكوو ڕیسكی له‌ده‌ست دانی گشت سه‌رمایه‌كه‌شیان دێنێته گۆڕێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌ت هیچكات دوابهرئاوردی واقعیی ئابوورییان پێڕاناگهیهنێ. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و بانك و شیركه‌تانه نه‌ته‌نیا قازانجهێن نین به‌ڵكوو زهرهرهێنن و خه‌ریكه نابووت ده‌بن. ئاشكرایه ئه‌گه‌ر نابووت بوونیان ڕاگه‌یه‌ندرێ، ئه‌رزشی گشت سههامهكهیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌ربۆیه هه‌وڵی ڕووحانی و باقیی كارگێڕانی ماڵی ده‌وڵه‌ت له ئاست هاندانی خه‌ڵك بۆ كڕینی سه‌هامی بانك و شیركه‌ته‌كان، دهڵاڵیهكی فریوكارانه‌یه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی گیرفانی سه‌رمایه‌دارانی ده‌وڵه‌تی و خسووسی و ده‌رباز كردنی سهرمایهكانیانه. هه‌وڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی له هه‌ڕاج كردن و داشكاندنی ٢٠ و ٣٠ له‌سه‌دیی دارایی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه و فرۆشی سه‌هامی شیركه‌ت و بانك و پاڵاوگه‌كان و شیركه‌ته‌كانی به‌شی كانزا و ئۆتۆمبێل سازی و ته‌نانه‌ت فرۆشی به‌ڵگه‌ی سێڵفیی نه‌وت، هه‌موویان، چاوی ته‌ماع بڕینه له‌و نه‌خته زێڕ و دراوه‌ی كه به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌یه و هه‌وڵ بۆ دابین كردنی به‌شێك له كه‌سریی بوودجه‌ی حكوومه‌ته. به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك نه متمانه‌یان به ڕژیمه و نه توانای ئه‌مجۆره موعامهلانهیان له‌گه‌ڵ ڕژیم هه‌یه.
ڕژیم به هه‌ڕاج كردنی ماڵ و دارایی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه، ناتوانێ به‌رۆكی خۆی له قه‌یرانی قووڵی پێكهاته‌یی ڕژیمی ئیسلامی ده‌رباز كات. مۆعیزه‌ی ڕووحانی و خامنه‌یی بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵك له ژیان، به‌گوێی كه‌سدا ناچێ. كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، به درێژه‌ی خه‌بات و به ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی به‌رده‌وام كه ڕۆژ به ڕۆژ به‌رینتر و سه‌رتاسه‌ریتر ده‌بێت، زیاتر ڕژیم بۆ وه‌دی هێنانی خواسته‌كانیان ده‌خه‌نه ژێر گوشاره‌وه و سه‌ره‌نجام به سه‌ركه‌وتن له‌م نه‌به‌رده چینایه‌تیه‌دا، ڕژیمی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی ئیسلامیی سه‌رمایه، بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌خه ناو زبڵدانی مێژووه‌وه.