ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی ناڕازی له زیاتر له ٩٢ شاری ئێران و كوردستان له ٢٧ پارێزگا، دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی ئیلام، ئابدانان، كرماشان، خوڕه‌م ئاوا، سه‌قز، سنه، تاران، مه‌شهه‌د، شیراز، ئیسفه‌هان و ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی دیكه له ئێران، دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشم و زه‌وت كردنی ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتی خه‌ڵك، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بوون. شایانی باسه له ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٣٤ هاووڵاتی به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه و ٢ هه‌زار و ٧٦ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
