ڕۆژنامه‌ی لۆمۆ‌ندی فه‌ڕانسه ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی توركیا به ده‌سپێشخه‌ری خوێندكارانی چه‌پگه‌را ئه‌نجام دراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك خوێندكاری چه‌پگه‌را ڕێكخه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه له چه‌ندین پارێزگای توركیا بوون و دروشمیان دژ به گرانی، بێكاری و هه‌ڵاوسان، نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین و دیكتاتۆری ئه‌ردۆغان به‌رز كردووه‌ته‌وه. خوێندكارانی ناڕازی له ماوه‌ی ٢٢ ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌ردۆغانیان بینیوه و به‌ده‌ست ئه‌و سیسته‌مه‌وه ناكارامه‌وه وه‌زاڵه هاتوون. ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری ئانكارا ٣٠ خوێندكار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش دا زیاتر له هه‌زار و ١٣٣ خۆپێشانده‌ر زیندانی كراون.