به‌یانی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، كامیۆندارانی ئێرانی له ٣١ ئوستان و ١٦٣ شار بۆ ده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر وێڕای سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه درێژه‌یان به مانگرتن داوه. خه‌ڵكی ناڕازیش بۆ پشتیوانی له كامیۆن‌داران ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌ر كامیۆنێكی شیركه‌تی میهه‌ن یان بابه‌ك زه‌نجانی ببینن، ده‌یسووتێنن. به پێی ڕاپۆرتی یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران، ٢٠ شۆفێر و چالاكی میدیایی له شاره‌كانی سنه، شاباد، به‌نده‌رعه‌باس، به‌ندرلێنگه، ڕه‌شت، بیجاڕ، دێولان و بێهبه‌هان له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ناسناوی دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی تازه بریتیه له: عه‌لیڕه‌زا فه‌غفووری و ئه‌ڵماس.