ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، پاڕله‌مانی توركیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ لایه‌حه‌ی په‌یوه‌ست بوونی فه‌نلاندی به په‌یمانی ئاتلانتیكی شومالی “ناتۆ” په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، توركیه وه‌كوو سیه‌مین و ئاخه‌رین ئه‌ندانی ناتۆ گه‌ڵاڵه‌ی په‌یوه‌ست بوونی فه‌نلاند به په‌یمانی “فهرائاتلانتیك” په‌سه‌ند ئه‌كات و مه‌جارستانیش پێشتر و له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مارس ده‌نگی ئه‌رێنی به په‌یوه‌ست بوونی فه‌نلاند دابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش هێرشی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین وڵاتانی سوید و فه‌نلاند داوای په‌یوه‌ست بوون به ناتۆیان كردبوو و پاڕله‌مانی ولاته‌كانیان ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد و چاوه‌ڕێی ده‌نگی ئه‌رێنی توركیا بوون به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا پێش شه‌رتی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی چالاكانی سیاسی كوردی بۆ به‌ئه‌ندام بوونی ئه‌و دوو وڵاته دانابوو. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌ش ڕۆژی ڕابردوو هه‌ڕشه‌ی له سوید و فه‌نلاند كردبوو كه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست به ناتۆ ببن ئه‌وه ڕووسیه كاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌بێت.