ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، مه‌جلیسی سه‌نای ئا‌مریكا به ٩٥ ده‌نگی ئه‌رێ و یه‌ك ده‌نگی نا، ده‌نگی به په‌یوه‌ستبوونی سوید و فه‌نلاند له په‌یمانی ئاتلانتیكی شومالی(ناتۆ) دا.
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی سه‌نای ئا‌مریكا كه ده‌نگی ئه‌رێیان به په‌یوه‌ستبوونی سوید و فه‌نلاند له ناتۆ داوه ده‌ڵێن: ئه‌ندامه‌تی ئه‌و دوو وڵاته له ناتۆ بلۆكی به‌رگری به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌منی ئا‌مریكا ده‌گۆڕێت. په‌یمانی ئاتلانتیكی شومالی(ناتۆ) ٧٣ ساڵ پێش ئێستا به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی هاوكاریه‌كانی ئا‌مریكا و ئۆرووپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان پێكهات.