ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی گوڵان، كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی په‌روه‌رده، خزمه‌تگوزاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێندكاران و مامۆستایان له زانكۆكانی “یوو.سی.ال.ئه‌ی. و “سانتاكڕووز” ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران و مامۆستایانی ئه‌و دوو زانكۆیه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژكردنیان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ مانیان گرتبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زانكۆوه ڕووبه‌ڕووی سزا بوونه‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی كالیفۆڕنیا بۆ پشتیوانی له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و سیسته‌می پێدانی نومره و به‌ڕێوه‌چوونی تاقیهكانی كۆتایی ترمی به‌هاریان په‌ك خست.