کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی فولاد له‌ ئه‌نزه‌لی

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی فولاد له‌ ئه‌نزه‌لی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی ئه‌نزه‌لی، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی ئه‌نزه‌لی ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌حه‌قده‌ستیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.