کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئیلام و لارستان

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئیلام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیلام و لارستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پێرسۆنێلی ژووی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی ئیلام و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی لارستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا مانیان گرتووه‌. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه‌ن.