ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی زۆرانبازی كامیاران له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سه‌كار ده‌كردنی سه‌رایه‌داری ئه‌و ناوه‌نده به‌ناوی “حه‌یده‌ر ئیبراهیمی” به كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌یده‌ر ئیبراهیمی” سه‌رایداری “خانه‌ی كوشتی” كامیاران به بیانووی به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی له‌و شاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بڵاوبوونه‌وی ئه‌و هه‌واڵه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ناوه‌نده‌ی لێكهوتهوه و وه‌كوو كاردانه‌وه‌یه‌ك دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.