کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ٣٠ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی شۆرای گونده‌كانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ٣٠ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی شۆرای گونده‌كانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، ٣٠ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی شۆرای گونده‌كانی ناوچه‌یمیانكووه‌ی سه‌ر به‌ شارستانی ده‌ره‌گه‌زله‌ ئوستانی خۆراسانی ه‌ڕزه‌وی،له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به‌شێوه‌ی گشتی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.

به‌وته‌ی ئه‌ندامانی شۆرای گونده‌كانی شارستانی ده‌ره‌گه‌ز، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار داوای ئاسفاڵتكردنی ڕێگه‌وبانی گونده‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ وڵامێكیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌رده‌وام جاده‌ و ڕێگه‌وبانه‌كانی وڵاتانی لوبنان و سووریه و عێراقی نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی ئێران خۆده‌بوێرێت.