ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی كارخانه به‌ڵێنی به‌كرده‌وه ده‌رهاوردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایایان دابوو، به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرد و ئێستا كرێكاران خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار و واژۆكردنی گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تن.
هێرشی وه‌حشیانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین
كاتژمێر ٩ی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، گاردی زیندان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشی كرده سه‌ر به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین و ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانیان بۆ شوێنێكی دیكه گواسته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ژماره‌یك له به‌ندكراوانی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین به ناوه‌كانی “سه‌عید ماسووری”، “ئه‌فشین بهیمانی”، “حه‌مزه سه‌واری”، “حسێن گه‌چلوو”، “مهسعوودڕهزا ئیبراهیمی نژاد”، “لوقمان ئه‌مین پور”، “سامان سه‌یدی(یاسین)”، “محه‌ممه‌د شافعی” و “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان”یان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و هێرشه به فه‌رمانی سه‌رۆكی زیندانی ئێڤین ئه‌نجام دراوه و كه‌لووپه‌لی شه‌خسی به‌ندكراون ورد و خاپور كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه ڕۆژی ڕابردوو چوار به‌ندكراوی زیندانی ئێڤین به ناوه‌كانی “كامیار فه‌كوور”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری” و “ڕه‌زا سه‌لمانزاده” بۆ زیندانی قزلحه‌سار گوازرانه‌وه و “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” له ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی بێبه‌ش كرا.
