کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستگرتن به‌ سه‌ر یه‌ك تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ پارێزگای سلێمانی

ده‌ستگرتن به‌ سه‌ر یه‌ك تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ پارێزگای سلێمانی

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌زگای قه‌زایی عێراق، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٤ی زاینیه‌وه‌ تا مانگی ئۆكتۆبه‌ر، زیاتر له‌ یه‌ك تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر ته‌نیا له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌، له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌ك تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ره‌، ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سزای سێداره‌ به‌سه‌ر ٧٥ كه‌س دا سه‌پێندراوه‌. شه‌ش كه‌س له‌ تۆمه‌تباران بیانین و ٢٠ تۆمه‌تباری دیكه‌ش به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كراون.