کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌ند تۆن داری‌ بڕاو له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزانی پیرانشاره‌وه‌

ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌ند تۆن داری‌ بڕاو له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌رمانان، ژینگه‌پارێزانی شاری پیرانشار ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر چه‌ند تۆن داری دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به‌ ڕژیمه‌وه‌ بڕدرابوو.

به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی پیرانشار، شه‌وی ڕابردوو دەستیان گرتووه‌ بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە به‌نیازبوو چه‌ند تۆن داری بڕاوی دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ بۆ میاندوواو بگوازێته‌وه‌ و ئەوە چەندمین جارە لەو شوێنە کارەساتی داربڕین ڕوو دەدات و ڕووبەرێکی زۆری لێ تاڵان کراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دار و بە هاوکارى هێزە ئەمنییەکان، كۆمه‌ڵێك كه‌س ڕوویان لە قاچاخی دار کردووە و دارە بڕاوەکان له‌ شارەکانی دیکە دەفرۆشن.