کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ٦٤ كیلۆ مادده‌ی كریستاڵ له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌

ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ٦٤ كیلۆ مادده‌ی كریستاڵ له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: دەستیان بەسەر بڕی (٦٤) کیلۆ ماددەی هۆشبه‌ری (کریستاڵ )دا گرت و تۆمەتبارێکیشیان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرد.   

لە ڕاگەیەنراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ھێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەر لە بازگەیتاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی، دەستیان بەسەر بڕی ( ٦٤ ) كیلۆ ماددەی هۆشبه‌ری كریستاڵدا گرت. جێگای ئاماژه‌یه‌ ك ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ده‌ستوپه‌یوه‌ندییه‌كانیه‌وه‌ ئه‌یه‌وێت لاوانی باشووری كوردستان وه‌كوو خه‌ڵكی ئێران گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بكات.