به‌پێی ڕاپۆرتی واشینگتۆن پۆست، سپای پاسداران به شێوه‌یه‌كی به‌رین ده‌ستی به سه‌ر ئه‌و شیركه‌تانه‌دا گرتووه كه له بواری وه‌به‌رهێنان كار ده‌كه‌ن و به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیم تووشی قه‌یران بوون.
پێشتر ڕاپۆرتی جیاواز له سه‌ر كڕینی پشكی كومپانیاكانی چالاك له بواری بیناسازی، موخابرات و نه‌وت له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. ئێستا ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه هه‌وڵی داگیركردنی هه‌موو ئه‌و كومپانیا خسووسیانه ئه‌دات كه به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی تووشی قه‌یرانی دارایی بوون و به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت نفووزی ئابووری خۆی له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره پێ ده‌دات. یه‌ك له‌و شیركه‌تانه‌ی كه سپای پاسداران هه‌وڵی داگیركردنی ئه‌دات، وێب سایتی دیواره كه به‌رپرسانی سپا ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی كڕینی پشكی ئه‌و شیركه‌ته به ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.