ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی تاران، خۆڕم ئاوا، ئیسفه‌هان، قوم، ڕه‌شت، كرماشان، سنه، كه‌ره‌ج و كرمان بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی تاران له گه‌ڕه‌كه‌كانی پوونه‌ك، قولهه‌ك و نزیك زانكۆی شه‌ریف كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها له كرماشان خه‌ڵكی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ده‌ستپێكرد. به‌پێێ زانیارییه‌كان له‌شارۆچكه‌ی نایسه‌ری سنه شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕێكی قورس له نێوان لاوانی بوێر و سه‌ركوتگه‌ران له‌ئارادا بووه و بنكه‌یه‌كی به‌سیج سووتێندراوه‌ن هه‌روه‌ها له‌شاری ڕه‌شت و قومیش دوو بنكه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی به‌سیج ئاگردرا و خه‌ڵكی ئازای تاران له چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌و شاره به وتنه‌وه‌ی دروشم و داخستنی شه‌قامه‌كان ڕێگه‌یان له هاتووچۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیم گرت و له‌شاری كه‌ره‌جیش به هه‌مان شێوه خه‌ڵكی ئه‌و شاره به قه‌ره‌باڵغ كردنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕووبه‌ڕووی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوونه‌وه، له‌شاری خۆڕم ئاوا خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌و شاره به ئاگردانی لاستێك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له شاری ئیسفه‌هانیش خه‌ڵكی ناڕازی ماڵی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سپای پاسدارانیان سووتاند.