کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

‏ده‌ستپێكی مانگرتن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ده‌ستپێكی مانگرتن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كاسبكاران و بازاڕیانی شاره‌كانی سه‌قز، دیوانده‌ره‌،دێولان، سنه، بۆكان، مه‌ریوان، بانه، سه‌رپولی زه‌هاو، كرماشان، زاهیدان، ته‌ورێز، شیراز، مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان مانگرتنی گشتیان ده‌ستپێكرد.

به‌پێی بانگهێشتێك كه‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرابۆوه‌، بڕیار بوو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌مه‌بستی پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی قاره‌مانی سنه‌ و زاهیدان له‌ سه‌راسه‌ری ئێران مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه‌ بچێت و كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ سه‌راسه‌ری ئێران خۆپێشاندان دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی بێت. تا كاتی بڵاوبوونه‌وی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئوستانه‌كانی كوردستان، كرماشان، سیستان و به‌لووچستان، ئیسفه‌هان، فارس و خۆراسان ڕه‌زه‌وی په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتن بوون.