ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، موعه‌لیمان و خوێندكارانی شاره‌كانی سنه، سه‌قز په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمان و خوێندكارانی شاره‌كانی سنه و سه‌قز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت ڕۆژی جیهانی موعه‌لیمیان له ته‌واوی هاوپیشه و خوێندكارانیان پیرۆزبایی كرد و له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌قز خوێندكارانی كچ به ڕێپێوان له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا دروشمی “مه‌ترسن، مه‌ترسن، هه‌موومان پێكه‌وه‌ین” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی خوێناوی كۆماری ئیسلامی نیشاندا.