به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشی مووشه‌كی و په‌هبادی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كاسبكاران و بازاڕیانی شاره‌كانی بانه، خانێ، سنه، نه‌غه‌ده، مه‌ریوان، كامیاران، پیرانشار، سه‌قز، ڕه‌وانسه‌ر، نێ، ورمێ، ئیلام، سه‌رده‌شت، جوانڕۆ، بۆكان، مهاباد، دێولان، پاوه و شنۆ به داخستنی دووكانه‌كانیان بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا مانیان گرت. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ژووری سنفه‌كانی بۆكان له ڕێگه‌ی ناردنی په‌یامه‌كه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌دووكانداران كردووه كه ئه‌گه‌ر دووكانه‌كانتان نه‌كه‌نه‌وه، به‌پێی یاسا هه‌ڵسووكه‌وتتان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هاتووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی ڕژیم له گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی شاری سه‌قز له‌وانه ٢٢ی به‌همه‌ن و چوارڕای سه‌عدی جێگیر كراون، هه‌روه‌ها جگه له شاره‌كانی كوردستان، چه‌ندین ناوچه له‌شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش له‌وانه ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به تایبه‌ت شاره‌كانی ئیسفه‌هان و زاهیدان بۆ پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌لانی ئێران په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه جگه له نانه‌واخانه‌كان، ده‌رمانخانه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها ئیداراتی ده‌وڵه‌تی ته‌واوی دووكان و بازاڕه‌كان داخراون.