به‌یانی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، كامیونداران له شاره‌كانی به‌نده‌رعه‌باس، قه‌زوێن و شیراز مانگرتنی سه‌راسه‌ریان ده‌ست پێكرد و چاوه‌ڕێی پیوه‌ست بوونی هاوكاره‌كانیان له شاره‌كانی دیكه‌ن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، یه‌كێتی كامیوندارانی ئێران له بانگه‌وازێك دا داوای له ئه‌ندامانی ئه‌و ئیتحادیه كرد بۆ ڕۆژی یه‌كی جۆزه‌ردان دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مان بگرن. تا به ئه‌مڕۆ كامیوندارانی شاره‌كانی به‌نده‌رعه‌باس، قه‌زوێن و شیراز پێشوازیان له‌و بانگه‌وازه كردووه و ماوه‌ی دوو ڕۆژه ده‌ستیان له كار كێشاوه. كامیوندارانی ئێران خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، كه‌مكردنی نرخی گازۆئیل و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێ بار و پێدانی بیمه به نرخی گونجاو بوون.