ئیتحادییه‌ی كرێكارانی سامسوونگ له كوره‌ی جنووبی ڕایگه‌یاند كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕه‌وه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و بڕیاره مانگرتنه‌كه‌یان سێ ڕۆژ درێژه بكێشێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیتحادییه كرێكارانی شیركه‌تی سامسوونگ ٣٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستیان بڕواته سه‌ره‌وه و یه‌ك ڕۆژ به مه‌ره‌خسی ساڵانه‌یان ئیزافه بكرێت. ئه‌مه دووهه‌مین مانگرتنی گه‌روه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی سامسوونگه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه هیچ هه‌نگاوێكی بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازی كرێكاران هه‌ڵ نه‌گرتووه.