کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمان له‌ چه‌ند شاری ئێران

ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمان له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، موعه‌لیمان به‌ پێی بانگهێشتێك كه‌ له‌ ڕۆژانی رابردوو بڵاو كرابۆوه‌، له‌ چه‌ند شاری ئێران دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاو كرابۆوه‌، بڕیار بوو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌ سێداره‌دانی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر”، موعه‌لیمانی ئێران دژبه‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و ژاراویكردنی قوتابیان له‌لایه‌ن ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. به‌پێی دوایین زانیاریی موعه‌لیمانی شاره‌كانی ئه‌راك، ئه‌هواز،كرماشان، هه‌رسین، شووش و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه‌ و قه‌تعانه‌ی كۆتایی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێرانیان خوێنده‌وه‌.