ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران پزیشك و په‌ره‌ستاری هندووستانی بۆ جارێكی دیكه دژبه نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنان ده‌ستیان له كار كێشا و خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند كه‌س په‌ره‌ستاری یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ڵكه‌ته‌ی هندووستانیان ڕفاند و وێڕای ده‌ستدرێژه‌ی سێكسی بۆ سه‌ری، جه‌سته‌یان پارچه پارچه كرد. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه شه‌پۆلێك له نه‌فره‌ت و تووڕه‌یی له نێو كۆمه‌ڵگای هندووستان درووست كرد و بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته په‌رستاران و كادری ده‌رمانی زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته مانیان گرت. له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هه‌زاران شارومه‌ندی هندووستانی له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ست به كادری ده‌رمان بوون و به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قام خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنانی هندووستانی بوون.